کۆمپانیای سەربەن

  - کۆمپانیای سەربەن، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، دەستی بە کار کردن کردووە، لە سەرەتای کارکردنیدا بە کاری (مقاولات)دەستیپێکردووە و هەر لە سەرەتای دەستپێکەوە سەرکەوتوو بووە لە کارەکانی، کۆمپانیای سەربەن خاوەنی چەند پرۆژەیەکی بازرگانی تر و هەروەها وەبەرهێنانی خۆیەتی لەوانە (کۆمپانیای خۆڵ) کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرە دەگمەنەکانی خشتی هوونەری بۆ بواری بیناسازی بە کوالێتییەکی زۆر باش و بە نرخێکی گونجاو، هەروەها کۆمپانیای سەربەن لە بواری بازرگانی نەوت و گاز و پرۆژەی مامەڵە کردنی زەوی و زار(عەقاری) کار دەکات، وە هەوڵی بەرفراوان بوونی پرۆژەکانی خۆی دەدات لە ئایندە.

ئەگەرچی کۆمپانیاکە لە بواری بازرگانی گشتی و هاوردەی کااڵی جۆراوجۆر کار دەکات لەوانە :

برنجی قەیوان و زەیتی قەیوان و بەرهەمە خۆراکییەکانی قەیوان وەك(فاصولیا و نیسك و ساوەر و ....هتد) 

برنجی سەربەن و زەیتی سەربەن و بەرهەمە خۆراکییەکانی سەربەن وەك (فاصولیای سەربەن و نیسکی سەربەن و ساوەری سەربەن و .....هتد)

پاککەرەوەی پوفی و پاککەرەوەی ئێڤار کە ئێستا لە بازارەکانی کوردستان و عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو بوونیای هەیە بەرهەمێکن لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای سەربەن.

کۆمپانیای سەربەن خاوەنی باشترین جۆری ئاردە کە ئەویش ئاردی (جم دوی)ە کە کوالێتیەکی نایاب و نرخێکی هەرزانی هەیە.

-کار دەکەین بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاوواڵتییان لە شارەکانی کوردستان، هەڵبژاردنی کوالێتی نایاب بە نرخی هەرزان و گونجاو ئامانجی ئێمەیە

 

 

پەیوەندی بکە


ناونیشان

هەولێر - بەختیاری

موبایل: 07504497432 فاکس:

کاتی کرانەوە

saturday - thursday : 08:00 - 18:00

another_sections

ناونیشان