گەڕان بۆ" " 6

پاركى مناره‌

شوێنی گەشتیاری

بە دووری1كم دەكەوێتە باشووری قەڵای هەولێر، بە یەكێك لە پاڕكە قەشەنگەكانی شار دادەنرێت دەكەوێتە بەرامبەر پاڕكی شانەدەر، منارە بەناوبانگەكەی چۆلی دەكەوێتە ناو ئەم پاڕكە، بۆیە ناوی پاڕكی منارەی بۆ هەڵبژێردراوە، رۆژانە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیارانی ناوەخۆ و دەرەكی بۆ كات بەسەر بردن روو لەم پاڕكە دەكەن، لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەكاندا بۆ سازكردنی فیستیڤاڵ و ئاهەنگی جۆراوجۆر سوودی لێ بینراوە.

زیاتر

پاركى شانه‌ده‌ر

شوێنی گەشتیاری

دەكەوێتە باشووری قەڵا پشت مزگەوتی سەواف، لەسەر شێوازی سروشتی كوردستان دروست كراوە، چەند شوێنێكی یاری كردن و ئاوپڕژە و دره‌ختی جوان و گوڵ و گوڵزاری زۆری لە خۆگرتووە، گەلەریەكی تێدایە كە لەسەر شێوازی ئەشكەوتی شانەدەر دروست كراوە، كاتێك گەشتیار سەردانی ئەم پاڕكە دەكەن، سروشت و شوێنەوارە كۆنەكانی كوردستانی دێتەوەبەرچاو

زیاتر

تەق تەق

شوێنی گەشتیاری

بە دووری (98) كم دەكەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر، ناوچەكە دارو باغاتێكی زۆری لە دەورووبەرە سروشتێكی جوانی هەیە خەڵك لە وەرزی بەهار ڕوو لەم ناوچەیە دەكەن.

زیاتر

هاوينه‌ هه‌وارى گه‌لی چه‌مانكێ

شوێنی گەشتیاری

ده‌كه‌وێته‌ باكوورى شارۆچكه‌ى ئاكرێ و له‌ناوه‌راستى شارۆچكه‌ى ئاكرێ . گه‌شتياران له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق رووى تێده‌كه‌ن به‌تايبه‌تى له‌وه‌رزى هاوين و به‌هار و پايزدا. ئه‌م هاوينه‌ هه‌واره‌ بريتيه‌ له‌ تاڤگه‌يه‌كى به‌رزيه‌كه‌ى نزيكه‌ى (30)م چه‌ندين چێشتخانه‌و گازينۆى تێدا دروست كراوه‌ .

زیاتر

تاڤگه‌ى زه‌نتا

شوێنی گەشتیاری

دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی بجیل و باكووری رۆژهەڵاتی ئاكرێ بە دووری ( 12 )كم و لە دۆڵێكی قوول و كەوتۆتە نێوان چیای بەرز، لە رۆژهەڵاتدا چیای ( سەری سادا ) و لە رۆژ ئاواشدا چیای ( سەری كویسكێ‌ ) و لە ناوەراستداو بە درێژایی ئەم دۆڵە رووباری ( بری شو ) ی پێدا دەڕوات، چەندین كانیاوی سارد وسازگار لە بناری شاخەكان هەڵدەقوڵێت و دەرژێتە ناو رووبارەكە.

زیاتر