وەزارەتی داد

ئەركی دادوەریی:  بە یاساكردن و سەیركردنی ناكۆكییە كارگێڕی و دادوەرییەكان و دەستەبەركردنی یەكێتی یاساكاریی و دەربڕینی بیروڕا لەبارەی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و دەزگاكانی لە رێگەی ئەنجوومەنی شورا.  

هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی پیادەكردنی یاساكان و بەدیهێنانی دادپەروەریی و ئامانجەكانی وەزارەت لە ڕێگەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی.

ئەركی خزمەتگوزاریی: تۆماركردنی ڕەفتاری خانووبەرە و حوكمەكانی دادوەریی لەبارەی مافی زەویوزار و ڕێكخستن و بەهێزكردنی ڕەفتاری یاسایی و چەسپاندنی ئەو مافانەی لێیەوە دروست دەبن و خەسڵەتی فەرمیان بخرێتە سەر، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە.  

چاودێریكردنی كاروباری ناكامان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و مرۆڤایەتیەوە، بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان. پاراستنی دەسكەوتەكانی مافەكانی هەرێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی رێكاری جێبەجێ‌ كردنی حوكمەكان و بڕیارەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگە دادییەكان  کە پێکهاتووە لە فەرمانگەکانی - جێبەجێکردن، ناکامەکان، دادنووس.  

دەركردن و بڵاوكردنەوە و دابەشكردنی رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ئاگاداربوونی فەرمانگە و دەزگاكانی هەرێم و هاووڵاتیان لە یاساكارییە دەرچووەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕيوبەرایەتی رۆژنامەی وەقائعی كوردستان

پەسەندكردنی بەڵگەنامەكان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان.

ئامادەكردن و شیاندنی دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی و فەرمانبەری یاسایی بۆ كارمەندانی وەزارەت و فەرمانگە و دەزگاكانی دیكەی هەرێم لە ڕێگەی پەیمانگەی دادوەری .

 

پێداچوونەوە و وردبینیكردن و پشكنینی تۆمارەكانی وەزارەت و هەموو فەرمانگەكانی، بۆ دابینكردنی دادوەریی و دەستپاكی و شیاویی لە جێبەجێ‌كردنی كارو چاڵاكییەكانیان لە ڕێگەی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی.

 

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی گشت خزمەتگوزاریەکان لەم وەزارەتە

 

شەقامی ٦٠ مەتری – نزیك بەرزە پردی عەنكاوه‌

 

 

پەیوەندی بکە


ناونیشان

موبایل: 00964662245522 - 00964662245515 - 00964662245507 فاکس:

ئیمەیڵ: info@moj.gov.krd وێب سایت:

کاتی کرانەوە

sunday - thursday : 08:00 - 15:00

another_sections

ناونیشان