شاری سۆران
سۆران ناوچه‌یه‌که له کوردستانی عیراق و هاوسنووره له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران. شاره سه‌ره‌کییه‌که‌شی هه‌ر به سۆران ناسراوه، هه‌رچه‌نده شارۆچکه‌ی ره‌واندوز ناسراوتره له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌که‌دا. سۆران به دووری ١١٠کم که‌وتۆته باکوری
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانکاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ی كه به‌سه‌ریدا هاتووه، شاره‌که هێشتا سیمای ره‌سه‌نایه‌تی پێوه دیاره. خه‌ڵکه‌که له بازاری پڕ جم و جۆلی خۆماڵیدا خواردن و میوه‌کانیان ده‌کڕن و نانی له‌واش و خۆماڵی ده‌کڕن. ده‌توانرێت هه‌میشه چایه‌خانه‌یه‌ک بدۆزریته‌وه که له‌و کۆڵان و کوچانه‌دا دامه‌زراون که ده‌تگه‌یه‌نن به بازاڕ. یان هه‌ر کاتێك بته‌وێ ده‌توانی تامی که‌بابێکی ره‌سه‌نی کوردانه بکه‌یت.خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر و ٦٥ کم له خۆرئاوای سنووره‌کانی ئێرانه. له ئێستادا ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره نزیکه‌ی ١٢٥٠٠٠ هاوڵاتی ده‌بن، که زۆربه‌یان ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن، که له سالانی رابردوودا له ئێران و عیراق گه‌راونه‌ته‌وه. شاره‌که ئێستا ئه‌زموونی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌یه‌ک ده‌کات که پێشبینی ده‌کرێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت له ٥ ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتوانی بگاته ١٧٥٠٠٠ هاوڵاتی.
دیالێکتی سه‌ره‌کی له سۆراندا شێوه‌زاری سۆرانیه که هه‌ر به ناوی ناوچه‌که‌وه ناونراوه، زمانی فارسیش به شێوه‌یه‌کی له نێو ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه تازه له ئێران گه‌راونه‌ته‌وه زۆر به به‌ربڵاوی قسه‌ی پێ ده‌کرێت. هه‌رچی زمانه‌کانی تورکی و عه‌ره‌بیشن به كه‌می به‌كار ده‌هێنرێن. روویێكی دیکه‌ی سه‌رنج راکێشی سۆران بریتییه له مه‌سیحیه‌کان، كه ده‌كه‌ونه گوندی ئه‌سریانییه‌کان له دیانا و هه‌ودیان. خه‌ڵکه‌که به سریانی قسه ده‌که‌ن، وه‌کو زمانی دایکییان و هه‌ندێکیش به کوردی و عه‌ره‌بی ده‌دوێن. قوتابخانه‌ی سریانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و که‌نیسه و په‌رستگای مه‌سیحیه‌کانیشیان هه‌یه.
چۆن ده‌گه‌یته سۆران
سۆران ده‌که‌وێته باکوری خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و به‌ستراوه‌ته‌وه به شارۆچکه دێرینه‌کانی "ره‌واندوز و دیانا"وه. له رێگه‌ی ته‌كسییه‌وه ده‌توانن بگه‌ن به سۆران. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پاسی بچوکیش هه‌ن بۆ گه‌شته دووره‌کان.
به کرێ گرتنی ئۆتۆمبێل له زۆربه‌ی شاره‌کان بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ یه‌که‌م جارته سه‌ردانی شاری سۆران ده‌که‌یت، ئه‌وا باشتره که ته‌کسی بگریت هات و چۆت پێ بکات، تاکو له‌گه‌ڵ رێگا‌و بانه‌کان رادێیت و شاره‌زا ده‌بیت.