قشڵێی کۆیە

ئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای رۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک ( گردێکی پان) کە رووبەری لە 2400م2 زیاترە. رووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە هەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە هەندێک شوێن بینایەکە دوو نهۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری هونەری هەیە.لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.

چوار تاقان :-

شوێنەواری چوار تاقان کەوتۆتە باشووری شاری کۆیە لە ساڵەکانی سەرەتایی سەدەی بیستەم کاروان سەرای نێوان کۆیە و هەولێر و کۆیە و کەرکووک بووە، رێبواران و کاروان چیەکانی دەورووبەری شاری کۆیە کە دوای پشوودانێک بەخۆیان و ووڵاغەکانیان و کەل و پەلەکانیان دەگەیاندنە شاری کۆیە، ئەم شوێنەوارە لە ساڵی ( 2002 ) لەلایەن قائیمقامی کــــۆیـــــــە نــــــۆژەن کــــــــــراوەتـــــــەوە.

پەیوەندی بکە


ناونیشان

قەزای کۆیە

موبایل: فاکس:

ئیمەیڵ: وێب سایت:

کاتی کرانەوە

saturday - saturday : 08:00 - 18:00