تيممارت-ئازادی

زنجیرە ماركێتەكانی تیم مارت

بیرۆكەی پرۆژەكە :

دوای ئەوەی لە 18/6/2007 كۆمەڵێك گەورە بازرگان و پیاوماقوڵ لە سەرتاسەری كوردستان و عیراق كۆبونەوە كە ژمارەیان 67 كەس بوو , تاوتوێی بیرۆكەیەكی نوێ بوون كە بریتی بوو لە پرۆژەیەكی ( بازرگانی كردن و خۆماڵی بوون لە بەرهەم و كارمەند) وە گەیشتن بەو ئەنجامەی كە باشترین بژاردە بریتی بێت لە دامەزراندنی زنجیرە ماركێتێك كە گرنگی بدات بە بەرهەمی خۆماڵی , وە هەروەها ئەو كارمەندانەی تێیدا كاردەكەن خەڵكی نیشتەجێی ئەو شوێن و گەڕەكە بێت كە ماركێتەكەی تێدا دادەمەزرێت . وە پرۆژەكە نوسراوە و ناویان برد بە ( تیم مارت ) وە ڕێكەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم لقەكان بە هەمان لۆگۆ و ناوی بازرگانی بێت , وە یەكەمین لقی ئەو زنجیرە ماركێتە كرایەوە لە بەرواری 5/12/2008 لە گەڕەكی ڕاپەڕین وە سەرەتا دەستی بە بڵاوبونەوە كرد لە شاری هەولێر .

لە ئێستا دا:

(تیم مارت) خاوەنی لقێكی زۆرە وە یەكەمین و گەورەترین زنجیرە ماركێتە لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق ، لقەكانی لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری شاری هەولێر بڵاوبۆتەوە ، هەموو لقەكانی (تیم مارت) بەڕێوەدەبرێن لەلایەن دەستەی كارگێڕی و پلاندانانی ئەو كۆمپانیایە كە بارەگای سەرەكی دەكەوێتە شاری هەولێر ، وە هەموو لقەكان بەستراون بەیەك لە ڕێگای نێتۆڕك و سیستەمێكی پێشكەوتوو بۆ مەبەستی سكیوریتی و گواستنەوەی زانیاریەكان .

لە داهاتوودا:

بڵاوبونەوەی لقەكانمان لە سەرتاسەری كوردستان و عیراق بەگشت شار و شارۆچكەكانیەوە و دامەزراندنی زیاتر لە 1000 لق لە داهاتویەكی نزیكدا .

ئامانجمان:

• كەم كردنەوەی بێ كاری و بەگڕخستنی تواناكانی گەنجان و پەرەپێدانیان لەبواری بازرگانی دا .

• بوژاندنەوەی ئابوری كوردستان لە ئێستا دا و عیراق لە داهاتوودا لە ڕێگای گرنگی دان و بەبازاڕكردنی بەرهەمی خۆماڵی لە لقەكانمان .

• دابینكردنی شتومەك و كاڵای خۆماڵی و بیانی لە باشترین جۆر و كوالێتی .

• كردنەوەی لقەكانمان لە شوێنی ستراتیژی و نزیك لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بۆ گەڕاندنەوەیكات و خەرجیەكانیان

• بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ لەڕێگای دامەزراندنی چەند كارگەیەكی بەرهەمهێنان و لەكیس كردن.

• بەشداری پێكردنی زۆرترین تاك بەشێوەی پشك بۆ قازانج كردن و خزمەت كردن .

پەیوەندی بکە


ناونیشان

ئازادی

موبایل: 07505595000 فاکس:

ئیمەیڵ: وێب سایت:

کاتی کرانەوە

saturday - saturday : 08:00 - 08:00